سياسەت, جيهان, جەمال خاشقچی

جۆ بایدن: "مامەڵکردنی ترەمپ لەگەڵ پرسی خاشقچی شەرمەزاری و ترسناکە"

- جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، جۆ بایدن: "مامەڵکردنی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ رووداوی کوژرانی رۆژنامەوانی سعوودی، جەمال خاشقچی، جێگەی شەرمەزاری و ترسناکە".

Zana Natık Kerem  | 21.10.2018 - نوێکردنەوە : 22.10.2018
جۆ بایدن: "مامەڵکردنی ترەمپ لەگەڵ پرسی خاشقچی شەرمەزاری و ترسناکە"

Washington

واشنتۆن ــ AA

جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، جۆ بایدن رەخنەی لە مامەڵەکردنی سەرۆکی ئەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ رووداوی کوژرانی رۆژنامەوانی سعوودی، جەمال خاشقچی کرد و رایگەیاند کە ئەو جۆرە مامەڵکردنە، جێگەی شەرمەزاری و ترسناکە.

جۆ بایدن لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی گۆڤاری " "Mather Jones"ی ئەمریکی گوتوویەتی: "ئەی خوایە، ئەو (ترەمپ) پۆزش دادەھێنێت، بەھەرحاڵ ئایا ئێوە مانای ئەو گوزارشتە دەزانن کە دەڵێت :ئەو شەڕەی کە بە چەک دەکرێت، چەقۆی بۆ ئامادە مەکەن، ھەروەھا مشاری گەورە بۆ برٍینەوەی دارەکان مەھێنن؟ چی لێرە روودەدات، ئەوە نەک ھەر کارێکی شەرمەزارییە، بەڵکو ترسناکیشە".

جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئەوەشی گوتووە: "ئیدارەکەی ترەمپ، ناوبانگی رەوشتی ئێمەی لە سەرانسەری جیھان لەکەدار دەکات".

ئەم لێدوانەی جۆ بایدن وەک وەڵامێک بۆ ئەو لێدوانەی دۆناڵد ترەمپ سەیر دەکرێت کە رایگەیاندبوو"ئەوەی سعوودیە لە بارەی رووداوەکەی جەمال خاشقچی رایگەیاندووە، ھەنگاوێکی باش و راستگۆیانە".

دۆناڵد ترەمپ ھەروەھا ئەوەشی گوتبوو: "ئێمە پێویستیمان بە سعوودیە وەک ھێزێک بۆ بەدیھێنانی ھاوسەنگی بەرامبەر بە ئێران ھەیە".

دوێنێ شەممە سعوودیە دانی بەوەدانابوو، جەمال خاشقچی کە لە ٢ی ئەم مانگەوە دوای ئەوەی چووە کۆنسوڵخانەی سعوودیە لە ئیستانبوڵ بێسەروشوێن بووە، رایگەیاند "لە ئاکامی شەڕکردن لە کۆنسوڵخانە گیانی لەدەستداوە"، بەڵام باسی لەوە نەکرد کە چۆن چۆنی مردووە".

ھەر بەو ھۆیەوە شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالسعود، ژمارەیەک گەورە بەرپرسی وڵاتەکەی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە لەوانە جێگری سەرۆکی ھەواڵگری، ئەحمەد عەسیری و راوێژکاری دیوانی شاھانە، سعوود بن عەبدوڵلا قەحتانی و بڕیاریدا لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان بۆ دووبارە رێکخستنەوەی کارەکانی ھەواڵگری گشتی پێکبھێنێت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın