Ömer Koparan
31 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2019
عه‌فرین/عزاز- AA
لە ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له شارۆچكه‌ی عه‌فرین له‌سه‌ر سنووری سووریا-توركیا، چوار مەدەنی کوژران و ١١ی دیكه‌یش برینداربوون.
تەقینەوەكه كاتژمێر ٠٧:٠٠ی ئەمڕۆ له بازاڕی سەوزە فرۆشانی شارۆچكه‌كه لە رێگای تەقاندنەوەی بارهه‌ڵگرێكی گواستنه‌وه‌ی سه‌وزه و میوه، ئەنجامدراوە.
به‌پێی زانیارییه بەراییه‌كان چوار مەدەنی كه له عه‌لوه‌كه كاریان كردووه کوژراون و ١١ی دیكه‌ش برینداربوون. ته‌ندروستیی ژماره‌یه‌ك له برینداره‌كان ناجێگیره و بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش زانراوه كه له‌نێو برینداره‌كاندا دوو منداڵ هه‌ن.
به هۆی تەقینەوەكهشهوه ئاگر له عه‌لوه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.