Yusuf Özcan
31 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2019
پاریس - AA
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی فه‌ڕه‌نسا، پرۆژه بڕیارێكی په‌سه‌ند كرد كه تیایدا ئیدانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كراوه كه توركیا بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و كۆریدۆره تیرۆره‌ی هه‌وڵده‌درا له باشووری سنووری وڵاته‌كه‌ی دروست بكرێت و بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتیی له ناوچه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
پرۆژه بڕیاره‌كه كه ئیدانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی توركیا ده‌كات به ١٢١ ده‌نگی به‌ڵێ له ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی فه‌ڕه‌نسا په‌سه‌ند كرا و هیچ كام له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه دژبە پرۆژه بڕیاره‌كه ده‌نگیان نه‌دا.
له پرۆژه بڕیاره‌كه‌دا داواكراوه ده‌ستبه‌جێ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی باكووری سووریا كۆتایی پێ بهێنرێت.
هاوكات له پرۆژه بڕیاره‌كه‌دا پشتیوانی فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌سه‌ده دووپاتكراوه‌ته‌وه و تیایدا ئاماژه به‌وه‌یشكراوه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا مه‌ترسی له‌سه‌ر دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش دروستكردووه.