تەقینەوەیەک لە حومس گیانلەدەستدانی پێنج کەس و برینداربوونی نۆ کەسی دیکەی لێکەوتەوە
Hims
حومس - AA
لە پارێزگای حومس لە ناوەڕاستی سووریا، لە کاتی نوێژی هەیینیدا لە مزگەوتی عەلی تاڵیب تەقینەوەک ڕوویدا، بەپێی ئامارە بەراییەکان پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و نۆ کەسی دیکە بریندار بوون.
ئاژانسی هەواڵی فەڕمی سووریا (سانا) بڵاوی کردەوە، لە مزگەوتی عەلی تاڵیب لە حومس تەقینەوەیەک ڕوویداوە.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە ناوخۆییەکان و ئامارە بەراییەکان، لە تەقینەوەکەدا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و نۆ کەسی دیکە بریندار بوون.
لێکۆڵینەوە لەبارەی تەقینەوەکە دەستی پێکردووە و گومان دەکرێت کردەی تیرۆریستیی بێت.
