Emel Gözellik
10 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
رێكخراوى سەربەخۆى كۆمەڵگەى مەدەنى EU Disinfo Lab، كە كار لەسەر هه‌ڵمه‌ته‌كانی زانياریى نادروست لەسەر يەكێتیى ئەورووپا دەكات، توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێى دەربارەى تۆڕێكی گەورە، كە دامەزاروە نێودەوڵەتييەكان دەكاتە ئامانج و خزمەتى بەرژەوەندييەكانى هيندستان دەكات، بڵاوكردەوە.
لە راگه‌یه‌نراوێكدا له‌وباره‌یه‌وه، كە لە ماڵپەڕى EU Disinfo Lab بڵاوكراوەتەوە، ئاماژه به‌وه‌كراوه، تۆڕەكە لەو راپۆرتەى كە لە ساڵى ٢٠١٩دا بڵاويانكردووەتەوە، ئامانجیان بووه "بەتايبەتى زیان بە ناوبانگى پاكستان لە پلاتفۆرمە نێودەوڵەتييەكان بگه‌یه‌نن" و هه‌وڵیانداوه کاريگەریی لەسەر ميكانيزمەكانى بڕياردانى كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ له نەتەوەيەكگرتووەكان و پەرلەمانى ئەورووپا، درووستبكه‌ن.
راگهیهنراوهكه ئاماژەى بەوەكردووە، ئامانجى تۆڕەكە ئەوەيە رێزگرتن لەو وڵاتانەى وەك پاكستان و چين كە هيندستان ناكۆكى لەگەڵیاندا هەيە كەمبكرێتەوە و وێنەى هيندستان لە كۆمەڵگەى نێودەوڵەتيدا بەهێز بكات.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه، كارهكتەرەكانى پشت تۆڕەكە، ناوى كەسانى ديكەيان دزيوە، كڵێشەى پەرلەمانى ئەورووپايان بەكارهێناوە و ناونيشانى ساختەيان بە نەتەوەيەكگرتووەكان داوە.
هاوكات بۆچوونى بەڕێوەبەرى گشتيى EU Disinfo Lab، ئالێكساندەر ئالافيليپپى، له به‌شێكی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جێكراوه‌ته‌وه.