Dildar Baykan
10 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2020
سەرۆكى ئەمريكا دۆناڵد ترەمپ، ئاشكرایكرد مەغريب و ئيسرائيل بۆ دروستكردنى پەيوەندیى تەواوهتى ديپلۆماتى گەيشتوونەتە رێككەوتن.
دۆناڵد ترەمپ لە راگهیهنراوێكدا كه لە رێگەى تويتەرەوە بڵاويكردەوە، رایگهیاند: "ئەمڕۆ راگەيەنراوێكم لهبارهی دانپێدانان بە دەسەڵاتى مەغريب له بيابانى رۆژئاوا واژووكرد. پێشنيازەكەى مەغريب بۆ ئۆتۆنۆمییهكی جددیی، متمانەپێكراو و راستى، تاكە چارەسەرى جێگيرە بۆ ئاشتييەكى بەردەوام و خۆشگوزەرانى".
ترەمپ وەبيریهێنايەوە كە ئەمريكا لە ساڵى ١٧٧٧ دانى بە مەغريبدا ناوە و تیشكی خستهسهر ئهوهی لەبەرئهوه دانيان بە دەسەڵاتى مەغريب له بيابانى رۆژئاوا ناوە.
سهرۆكی ئهمریكا ئاماژەى بەوەشكردووه، ئەمڕۆ "هەنگاوێكى مێژوويى" ديكەيان ناوە و رایگهیاندووه "دوو دۆستى ناوازەمان ئيسرائيل و شانشينى مەغريب، بۆ درووستكردنى پەيوەندى تەواوهتى ديپلۆماتی گەيشتنە رێككەوتن. ئەمە بازدانێكى گەورەيە بۆ ئاشتى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست".