Mehmet Şah Yılmaz
20 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، تانژو بیلگیچ ئیدانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی به‌ناو "كۆنسه‌ی دیموكراتی سووریا" كه سه‌ر به باڵی سووریای رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه، په‌یه‌ده/یه‌په‌گه‌یه كرد.
تانژو به‌شێوه‌ی نووسراو وه‌ڵامی پرسیارێكی دایه‌وه و نووسیوویه‌تی: " ئیدانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی به‌ناو "كۆنسه‌ی دیموكراتی سووریا" كه سه‌ر به باڵی سووریای رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه، په‌یه‌ده/یه‌په‌گه‌یه ده‌كه‌ین".
بیلگیچ ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌رده‌وامیدان به كاری له‌م جۆره له‌لایه‌ن فه‌ڕه‌نساوه وێرای ته‌واوی داواكارییه‌كانی توركیایش، زیان ده‌گه‌یه‌نێت به ئاسایشی نیشتمانی توركیا، یه‌كڕیزیی سیاسی و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.