تورکیا.. لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو ھەزار و ١٠٢ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١١٧ ھەزار و ١٩٨ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام دوو ھەزار و ١٠٢ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە، ٧١ کەسیش گیانی لەدەستداوە.
Ankara
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١١٧ ھەزار و ١٩٨ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام دوو ھەزار و ١٠٢ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە، ٧١ کەسیش گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەری وەزارەتی تەندروستی تورکیا پەیوەندیدار بە ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرتاسەری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١١٧ ھەزار و ١٩٨ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام دوو ھەزار و ١٠٢ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە، ٧١ کەسیش گیانی لەدەستداوە.
ھاوکات ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە گەیشتە ھەزار و ٥٩٩ کەس، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە چاکبوونەوەی ھەزار و ٥٨١ کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە گەیشتە ٣١٠ ھەزار و ٢٧ کەس.
لەلای خۆیەوە وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر نووسیوویەتی: "ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخیان ناجێگیرە گەیشتە ھەزار و ٥٩٩ کەس. گرنگترین گۆڕەپانی بەرەنگاربوونەوە بۆ کارمەندانی تەندروستی بریتیە لە چارەسەرکردن و کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخیان ناجێگیرە".