Mücahit Oktay
22 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2020
نیویۆرک - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا، دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٢٧ ھەزار و ٤١٩ کەس.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە ماڵپەری "Worldometer" لەبارەی ئامارەکانی پەیوەندیدار بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرتاسەری جیھان بڵاوبووەتەوە، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٦٣ ھەزار و ٨٧١ کەسی دیکە، کۆی ژمارەی ئەوانەی تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون گەیشتە ھەشت ملیۆن و ٥٨٥ ھەزار و ٧٤٨ کەس.
ھاوکات بە زیادبوونی ھەزار و ١٩٩ کەسی دیکە، کۆی ژمارەی ئەوانەی بەھۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٢٧ ھەزار و ٤١٩ کەس.
کۆی ژمارەی ئەوانەی لەم ڤایرۆسە چاکبوونەتەوە گەیشتە پێنج ملیۆن و ٦٠٣ ھەزار و کۆی ژمارەی پشکنینەکان گەیشتە ١٢٨ ملیۆن و ٦٦٥.