Nazlı Yüzbaşıoğlu
31 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌باره‌ت به ناردنی چه‌ك، ته‌قه‌مه‌نی ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ په‌یه‌ده/یه‌په‌گه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "ئه‌و چه‌كه‌ی ده‌درێته رێكخراوێكی تیرۆریستیی، ته‌نیا دژی توركیا به‌كارنایه‌ت به‌ڵكو دژی هه‌موو مرۆڤایه‌تی به‌كارده‌هێنرێت".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی و نێوان شانده‌كان، چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی سلۆڤینیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، كارڵ ئهرجاڤیك، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی سازكرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ناردنی چه‌كی بچووك، ته‌قه‌مه‌نی ئۆتۆمبێل له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ په‌یه‌ده/یه‌په‌گه، چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "هه‌ڵوێستی ئێمه زۆر روونه له‌سه‌ر بابه‌تی یه‌په‌گه و په‌كه‌كه و، ئه‌و پشتیوانیه‌ی له سووریا كراوه له یه‌په‌گه و ده‌كرێت. سه‌ركۆمارمان ئه‌ردۆغان، له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتۆن هه‌م له كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌كاندا و هه‌میش له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانده‌كاندا هه‌ڵوێست و نیگه‌رانییه‌كانی توركیای له‌و باره‌یه‌وه خسته‌ڕوو. جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شانه ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌سه‌ر داهاتووی سووریا دروست ده‌بێت به‌هۆی ئه‌و پشتیوانییه‌ی له یه‌په‌گه ده‌كرێت".
چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی: "ئه‌و چه‌كه‌ی ده‌درێت به رێكخراوێكی تیرۆريستی، نه‌ك ته‌نها توركیا، ده‌كرێت دژی هه‌موو مرۆڤایه‌تی به‌كاریبهێنێت. زیانه‌كانی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوێكی تیرۆريستیدا بۆیان باسكرد. له دواین كۆبوونه‌وه‌ماندا له برۆكسل بینیمان، زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپیش هه‌مان نیگه‌رانییان هه‌یه. به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی ئایندهی سووریاوه نیگه‌رانی هه‌یه. ده‌زانین و جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه یه‌په‌گه تا ئه‌مڕۆ چووبێته هه‌ر شوێنێك، ئه‌وانه‌ی بیروڕایان جیاوازبێت به كورده‌كانیشه‌وه، ناچاركردووه بۆ كۆچ كردن و هه‌وڵیداوه كانتۆنێك به‌پێی ئایدۆلۆژیای خۆی پێكبهێنێت."
چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند کە ئه‌گه‌ر له ئایندهی سووریادا بۆ سه‌قامگیری بگه‌ڕێن، پێویسته له هه‌ڵه‌كان پاشگه‌زببنه‌وه و گوتی: "شتێك نابێت به‌ناوی هاوبه‌شیی كاتی. له منبج ئه‌وه‌مان بینی. پێویسته په‌ند له هه‌ڵه‌كانی رابردوومان وه‌ربگرین."