08 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2020
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ هاوتا رووسییەکەی، ڤلادیمیر پوتین تاوتوێی دۆخی پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان کرد.
بەپێی راگەیەنراوێکی کۆشکی سپی، ترەمپ و پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هەردوو سەرۆک لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی پرسە دووقۆڵی و هەرێمیی و چەند پرسێکی دیکەیان کردووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، ترەمپ رایگەیاندووە، کار دەکات لەپێناو سەلامەتی هاووڵاتییانی ئەمریکی دەکەن و ئامادەیە بۆ یارمەتیدانیان لە گشت وڵاتانی جیهان لەنێویشیاندا رووسیا.