Abdulhameed Husseın Karam
08 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2020
ھەولێر - AA
محەممەد بن سەلمان جێنشینی شای سعوودیە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق بەبۆنەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ پیرۆزبایی و بانگھێشتنامەیەکی ئاراستە مستەفا کازمی کرد.
نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق مستەفا کازمی، رایگەیاند: "لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جێنشینی شای سعوودیە محەممەد بن سەلمان وێڕای پیرۆزبایی داوایکردوە کازمی سەردانی وڵاتەکەی بکات و ئاماژەی بەوە کردووە، کە عێراق رۆڵێکی بنەڕەتیی ھەیە لە نزیککردنەوەی تێڕوانینەکان لە ناوچەکە"
ھەروەھا نووسینگەی کازمی راشيگەیاندوە: "ھەردوولا جەختیان لەسەر بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات کردووەتەوە و جێنشینی سعوودیە پەیامی پیرۆزبایی شای سعوودیەی گەیاندوەتە کازمی و بانگھێشتنامەیەکی بۆ سەردانیکردنی سعودیە ئاراستەکردوە".
لەلایەكی دیكەوە محەمەد بن سەلمان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق کرد بەبۆنەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ، جەختی لەوە کردووە سعوودیە پشتویان دەبێت لە مافەکانی عێراق و گەشەپێدان و ئاسایشەکەی، سعوودیە سورە لەسەر بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی ھەردو وڵات.
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی ٧ی ئایار پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ متمانەی بە کابینەکەی مستەفا کازمی بەخشی.