08 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌سه‌رانسه‌ری جیهان، ٢٧٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاند.
بە پێی ماڵپەرى "Worldometer"، كه پشت به ئاماره‌كانی تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژماره‌ی ئەو كەسانەى بە هۆى توشبوون به په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ لە سەرانسەرى جيهان گيانيانلەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٢٧٠ هەزار و سێ كەس و، ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون به په‌تاكه‌ش گەيشتووەتە سێ مليۆن و ٩٠٣ هەزار و ٥٧٧ کەس.
ریزبه‌ندی ئەو وڵاتانەى تا ئه‌مڕۆ زۆرترین حاڵەتی گیانله‌ده‌ستدانیان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تێدا تۆماركراوه؛ ''ئەمريكا ٧٦ هەزار و ٦٩٣ کەس، بەريتانيا ٣٠ هەزار و ٦١٥ كه‌س، ئيتاڵيا ٢٩ هەزار و ٩٥٨ كه‌س، ئيسپانيا ٢٦ هەزار و ٧٠ كه‌س، فەڕەنسا ٢٥ هەزار و ٩٨٧ كه‌س، بەڕازيل نۆ هەزار و ٥٤ كه‌س، بەلجيكا هەشت هەزار و ٤١٥ كه‌س، ئەڵمانيا حه‌وت هەزار و ٣٩٢ كه‌س، ئێران شەش هەزار و ٤٨٦ كه‌س، هۆڵەندا پێنج هەزار و ٢٨٨ كه‌س و چين چوار هەزار و ٦٣٣ كه‌س''.
ریزبه‌ندی ئەو وڵاتانەى حاڵەته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تیایاندا لە سەرو هەزارهوهیه؛ "كەنەدا چوار هەزار و ٤٠٤ كه‌س، توركيا سێ هەزار و ٦٤١ كه‌س، سويد سێ هەزار و ٤٠ كه‌س، مەكسيك دوو هەزار و ٧٠٤ كه‌س، سويسرا هەزار و ٨١٠ كه‌س، هيندستان هەزار و ٨٨٩ كه‌س، ئيكوادۆر هەزار و ٦٥٤ كه‌س، پيرو هەزار و ٦٢٧ كه‌س، رووسيا هەزار و ٦٢٥ كه‌س، ئيرلەندا هەزار و ٤٠٣ كه‌س و پورتوگال هەزار و ١٠٥ كه‌س".
په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، كه له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا، له شاری وهان-ی چین سەریهەڵدا به زیاتر له ٢٠٠ وڵات‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
لە سەرانسەرى جيهان، يەك مليۆن و ٣٣٣ هەزار و ٩٣٥ تووشبووى ڤايرۆسەكە چاكبوونەتەوە و، لە ئێستاشدا دوو مليۆن و ٢٩٩ هەزار و ٦٣٩ نەخۆش چارەسەر وه‌رده‌گرن.