Ahmet Furkan Mercan
26 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2020
تۆكیۆ - AA
له شاری كایسۆنگ باشووری كۆریای باكوور لەسەر سنوور لەگەڵ کۆریای باشوور، یه‌كه‌م حاڵه‌تی گوماناوی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)، تۆماركرا.
ئاژانسی هه‌واڵیی ناوه‌ندی كۆریای باكوور (KCNA) بڵاوی کردەوە، كه‌سێك كه هه‌فتەی رابردوو به شێوەیەکی نایاسایی له‌ڕێگای شاری كایسسۆنگ-ه‌وه هاتووەتە ناو خاکی كۆریای باكووره‌وه به گومانی تووشبوونی به په‌تاكه، ده‌ستگیركراوه.
سەرکردەی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون له كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له و به‌رفراوانی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمیته‌ی ناوه‌ندنی پارتی كرێكارانی ده‌سه‌ڵاتدار، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بابه‌ته‌كه كردووه.
كیم جۆنگ ئون ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له ئاستێكی باڵادا، رێوشوێن ده‌گرنه‌به‌ر و رایگه‌یاندووه ''سه‌ره‌ڕای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی رێگری توندی دژبه ڤایرۆسەکە له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌ڵام ره‌وشه‌كه هه‌ستیاره''.
سەرکردەی كۆریای باكوور جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌و دۆخه له رۆژی هه‌ینییه‌وه تا ئێستا، چوونه‌ژووره‌وه و ده‌رچوون لە شاری كایسۆنگ داخراوه، ئه‌و كهسانەیشی له پێنج رۆژی رابردوودا، سه‌ردانی ئه‌و شاره‌یان كردووه كه‌ره‌نتینه‌كراون.
حكوومه‌تی پیۆنگیانگ له سه‌ره‌تای ٢٠٢٠دا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆتایی هێناوه به گه‌شتکردن له‌گه‌ڵ چین و مه‌ترسی په‌تاكه له ئارادا نییه.