Mücahit Oktay
21 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2020
نیویۆرک - AA
لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، بە زیادبوونی ٢٧٥ کەسی دیکە، کۆی ژمارەی ئەوانەی دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٠٤ ھەزار و ١٢٦ کەس.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیھاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیھاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا،لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، بە زیادبوونی ٢٧٥ کەسی دیکە، کۆی ژمارەی ئەوانەی لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٠٤ ھەزار و ١٢٦ کەس.
لەڕووی ژمارەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانیشەوە، ویلایەتی نیویۆرک بە ٣٣ ھەزار و ١٧٧ حاڵەت لە ریزبەندی یەکەمی سەرجەم ویلایەتەکاندایە.