Heman Hussein Yaseen
06 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2020
هه‌ولێر - AA
ئەو نەخۆشەی کە چوارشه‌ممه‌ی رابردوو لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووه.
وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سامان به‌رزنجی له راگه‌یاندراوێكدا ئه‌نجامی پشكنینی دووه‌می ئه‌و كه‌سه‌ی ئاشكرا كرد كه له‌شاری سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدابوو.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه "ئەو نەخۆشەی کە چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 بوو، بۆ دووپاتکردنەوەی پشکنینی تاقیگەی ناوەندی لە بەغدا، هەمان دەرەنجامی پۆزەتیڤ دەرچوو کەوا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە".
پێشتر لەم بارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان د. محەممەد قادر لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو جەختی لەوە کردبوویه‌وه کە "مامۆستا ئایینییه‌كه‌ی سلێمانی بە پێی ئەو پشکنینەی کە بۆی کراوە لە تاقیگەی گشتی هەولێر، هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و دواتر گیانی لەدەستداوە".
د. محەممەد قادر گوتیشی: "بۆ دڵنیابوونی زیاتر لە ئەنجامی پشکنینەکە، جارێکی دیکە پشکنینەکەمان رەوانەی بەغدا کردووە و چاوەڕوانی ئەنجامی کۆتایین".