Hasan Esen
07 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2020
لەندەن - AA
حكوومه‌تی به‌ریتانیا، رايگەياند ته‌نها به‌شێكی كه‌م له كه‌لوپه‌له‌كانی خۆپارێزیی كه له كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت له توركیا، كڕدراون، به‌پێی ستاندارده‌كان نیین و زۆرینه‌یان به سه‌ركه‌وتوویی له پشكنینه‌كان ده‌رچوون.
گوتەبێژى حكوومەتى بەريتانيا، روونكردنەوەيەكى بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو دا سەبارەت بە هەواڵى "نەگونجانى كەلوپەلەكانى خۆپارێزى كە لە توركياوە بۆ بەريتانيا نێردراوە لەگەڵ ستاندارتەكان" كە بووەتە جێگەى باسى ميدياكانى بەريتانيا.
گوتەبێژی حكوومەتى بەريتانيا، ئاماژەى بەوەكرد كە بەشێكيان لەو ٤٠٠ هەزار كەلوپەلە خۆپارێزييەى كە كۆمپانيايەكى تايبەتى توركييەوە راسپێردرابوو وەرگرتووە و گوتى: "ئەگەرچى بەشێكى كەم لەو بەروانكانە لە پشكنينەكانى بەريتانيا دەرنەچوون بەڵام زۆربەيان دەرچوون و رەزامەندى بەكارهێنانيان وەرگيراوە".
ئەوەشى راگەياند، كە ئەو بەشەى كە ماوەتەوە لە عەمبارەكانى توركيا و بەريتانيا چاوەڕێى پشكنينن و گوتى: " دوای ئه‌وه‌ی كه كۆمپانیا تایبه‌ته‌كه نه‌یتوانی داواكارییه‌كان لە وادەی خۆی به‌جێبگه‌یه‌نێت، كاربه‌ده‌ستانی توركیا ٦٨ هه‌زار گاونی پزیشكی‌یان دابینكردووه و سه‌رجه‌میان له پشكنینه‌كانی كوالیتی ده‌رچوون. ئەمانە هەمووى لە پشكنينى جۆرى دەرچوون و ئێستا بەسەر كارمەندان دابەشدەكرێت".
گوتەبێژى حكوومەتى بەريتانيا لە روونكردنەوەكەیدا جەختى لەوەشكردەوە كە حكوومەتى توركيا لەم ماوەيەدا زۆر هاوكاریان بوون و گوتى: "لەگەڵ هاوكارى دابينكردن جلى خۆپاراستن مۆڵەتى هەناردەكرنيشى خێراكرد. پێشتريش جلى خۆپاراستنيان بە بەريتانيا بەخشيبوو".