Hasan Esen
09 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2020
لەندەن - AA
سەرۆكوەزيرانى بەريتانيا، بۆريس جۆنسن، پاش وەرگرتنى چارەسەرى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بۆ ماوەى سێ رۆژ، يەكەى چاودێرى وردى جێهێشت.
لە روونكردنەوەيەكى ئەنجوومەنى وەزيرانى بەريتانيادا هاتووە، "سەرۆكوەزيران، ئەم ئێوارەيە لە يەكەى چاودێرى چڕەوە گواسترايەوە ژوورى ئاسايى. لێرەدا بە درێژايى ماوەى چاكبوونەوەى لە نزيكەوە چاودێرى دەكرێت".
لە روونكردنەوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە كە جۆنس "ورەى زۆر بەرزە".