Bilal Acar
20 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2020
لەندەن - AA
زانكۆى ئۆكسفۆردى بەريتانى له كارەكانى بەردەوامە لەسەر پهرهپێدانی پێكوتەيەكى كارا بۆ ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ و ئاشكرایكرد پێكوتەكە متمانەبەخشە و پشتیوانیی كۆئهندامی بەرگريى دەكات.
لە راگهیهنراوێكدا كە لەلایهن زانكۆى ئۆكسفۆردەوە بڵاوكراوهتهوه، هاتووه، ئەو كارانەى كە بە هەماهەنگى پهیمانگهی جێنەرى زانكۆى ئۆكسفۆرد لەگەڵ گۆوپى پێكوتەى ئۆكسفۆرد بەڕێوەدەچێت، هەنگاوێكى گرنگيان لە دۆزينەوەى پێكوتەيەكى كاريگەر و متمانەپێكراو لە دژى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ، ناوە.
تاقيكردنەوەكان لەسەر نزيكەى هەزار و ٧٧ خۆبەخش لە نێوان ٢٣ى نيسان بۆ ٢١ی ئايار ئەنجامدراوە. پێكوتەكەى (COVID-19) دەتوانێت ئەو دژەتەنانە و خرۆكەى سپى خوێن بەرهەمبهێنێت كە تواناى بەرگريیكردنى ڤايرۆسەكانى SARS-Cov-2ی هەيە.
هاوكات سەرۆكوەزيرانى بەريتانيا بۆريس جۆنسن، لە بڵاوكراوەيەكدا لە رێگەى هەژمارى خۆى لە تويتەر رايگەياند، كارەكانى دۆزينەوەى پێكوتە گەيشتووەتە قۆناغێكى گرنگ و بە ئاراستەيەكى درووست بهرهوپێشهوه دهچێت و ئەمەش هەواڵێكى گەورەيە.
كۆمپانياى AstraZeneca بۆ درووستكردنى دەرمان، كە دەكەوێتە شارى كامبريج، ئاشكرایكرد، ئەوان دەست بە بەرهەمهێنانى ئەو پێكوتەكەيەى كە لە دژى ڤايرۆسى كۆرۆنا پهرهی پێدراوه، دهكهن.