reva haci
23 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2019
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە، دانی ناوە بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی ڤەنزوێلا ژوان گوایدۆی وەک "سەرۆکی کاتیی"وڵاتەکەی".
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە راگەیاندراوێکدا باس دوایین دۆخی ڤەنزوێلا دەکات.
ترەمپ لە راگەیاندراوەکەیدا دەڵێت: "ئەمڕۆ بەفەرمی دان دەنێم بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی ڤەنزوێلا ژوان گوایدۆ وەک سەرۆکی کاتیی ئەو وڵاتە. ئەنجوومەنی نیشتمانی وەک تاکە دەزگای شەرعی هەڵبژێردراو لەلایەن گەلی ڤەنزوێلاوە، رایگەیاند کە حکوومەتەکەی نیکۆلاس مادورۆ شەرعیەتی نەماوە و، لەسەر ئەمەش گەرانەوە بۆ دەستوور و، بەو هۆیەوە کورسی سەرۆکایەتی بەتاڵ بووە".
ترەمپ ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمریکا هێزی سیاسی و ئابووری خۆی بەکاردەهێنێت لە نۆژەنکردنەوەی دیموکراسی لە ڤەنزوێلا و هاوکات داوای لە سەرۆکی وڵاتانی رۆژئاواش کرد کە دان بە گوایدۆدا بنێن.
ترەمپ ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە بەرپرسیارکردنی ئیدارەی مادورۆ بەهۆی کردەوەکانی خۆیەوە.
ترەمپ ئاماژەی بە راگەیاندراوی رۆژی رابردووی گوایدۆ کردووە دەڵێت: "توندوتیژی چەکی زۆردارە، تەنیا هەنگاوی ئێمەش وەستان و پێکەوەبوونی بەهێزە بۆ ڤەنزوێلایەکی ئازاد و دیموکرات".
لە ماوەی دواییدا تا دەهات گرژی و ئاڵۆزی سیاسی لەو وڵاتە زیادی دەکرد ولایەنگرانی ئۆپۆزسیۆنی و دهسهڵات لە چەند ناوچەیەکی شارەکە خۆپیشاندانیان ئەنجام دەدا.
دوو رۆژ لەمەوبەریش گرووپێکی سەربازی سەر بە یەکێتی پارێزگاریی نیشتمانی لە کاراکاس، لەرێگەی بڵاوکردنەوەی پەیامێکی ڤیدیۆییەوە داوایان لەخەڵك کرد کە راپەڕن".
دوای رووداوەکەی ناوچەی کۆتیزای شارەکەش ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام درا و، ٢٧ سەربازی یاخی خۆیان رادەست کردبوو.