Yıldız Nevin Gündoğmuş,Zafer Fatih Beyaz
23 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2019
مۆسكۆ - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارامه‌وه، له‌پاڵ سه‌ركرده‌كاندا هاوڕێ وهزیرهكانیشمان به‌رده‌وامن له دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانیان. له‌مباره‌وه هه‌ستیاریی ئه‌و ناوچانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئێمه، گرنگیی زۆری هه‌یه بۆمان".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له كۆشكی كرێملین، سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان به‌ست.
ئه‌ردۆغان جه‌ختیكرده‌وه، به‌رده‌وامده‌بن له دیداری هاوشێوه‌ی ئاستانا و گوتی، "ئه‌گه‌ر به‌قسمه‌ت ببێت، مانگی ئاینده لووتكه‌یه‌كی سێقۆڵی به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز رۆحانی له رووسیا ده‌به‌ستین. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ستراتیژی ئه‌نجامده‌ده‌ین".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارامه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گوتی، "ئەمریکا هەڵوێستی ئەرێنی خۆی دەربارەی ڕێوشوێنەکانی لەو ناوچانەی هەڕەشەی تیرۆر دروست دەکەن، بەئێمە گەیاند. ئەویش وەک دەزانن ناوچەیەک بوو بە قوڵی ٣٠-٣٢ کم. لە بارەی ئەم پرسەوە ئێمەش هیچ ناكۆكییه‌كمان نییە لەگەڵ رووسیا. به‌ڵام ئه‌م ناوچه‌ی ئارامی داماڵراوه له تیرۆر، لهههستیارییهكانی ئێمه‌یه. له‌قۆناغی ئێستا به‌دواوه‌ش هاوڕێ په‌یوه‌ندیداره‌كانمان له وه‌زیری ده‌ره‌وه، به‌رگری و دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كانمان، به‌رده‌وام له‌دیدار و په‌یوه‌ندیدا ده‌بن و هه‌ستاریی خۆمان ده‌پارێزین".
له‌باره‌ی ره‌شی ئیدلبه‌وه، ئه‌ردۆغان گوتی: "بەهەمان شێوە بەرەنگاریمان دژ بە رێکخراوەکانی تیرۆریستی لە ئیدلب، بەهاوبەشی بەردەوام دەبێت".
سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختی له هاوكاری دوو لایه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربووه‌نه‌وه‌ی تیرۆریستان كرده‌وه و گوتی: "دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم بە پێویستی بەرەنگاریەکی هاوبەش دژ بە رێکخراوە تیرۆریستییەکان کە ئامانجیان کۆتایی هێنانە بە هاریکاری تورکی-رووسی".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا كرد و گوتی: "دروست نەبوونی بۆشاییەک کە رێکخراوە تیرۆریستییەکان خراپ بەکاری بهێنن لە پرۆسەی کشانەوەی ئەمریکادا، گرنگیەکی هەستیاری هەیە".