reva haci
24 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2019
مۆسکۆ-AA
سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پوتین رایگەیاند کە ئەوان بە ئەرێنیەوە دەڕواننە پلانی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا و ئاشکراشی کرد کە ئەوان رێز لە بەرژەوەندیەکانی دۆستە تورکەکانیان دەگرن، بەتایبەت لەبارەی پاراستنی ئاسایشەوە.
پوتین دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجام دا.
پوتین ئاماژەی بەوەدا کە لە پەیوەندییەکی چڕدان لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان داو گوتی، "چاوپێککەوتنەکەمان زۆر بنیاتنەربوو، لەکەشوهەوایەکی پەیوەست بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانماندا بەڕێوەچوو. ئەم جۆرە کۆبوونەوانە هەموو کات چرو بەرهەمدار دەبێت".
پوتین باسی لووتکەی سێ قۆڵی تورکیا، روسیا، ئێرانی کردو گوتی، "ئامانجمانە لووتکەی سێقۆڵی سەرۆکەکان (تورکیا-روسیا-ئێران) لە مۆسکۆ ئەنجام بدەین. لەبارەی کاتەکەیەوە لەگەڵ تورکیا رێککەوتین. دەبێت رەزامەندی لە هاوبەشە ئێرانییەکانیشمان وەرگرین".
سەرۆکی روسیا ڤلادیمێر پوتین گوتیشی: "لەکارکردنداین لەسەر چارەسەر کردنی ریشەیی پرسی سووریا. خوازیارین کێشەکە بەرێگەی دیپلۆماتی و سیاسی چارەسەر بکەین".
پوتین لە کۆنگرە رۆژنامەییەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆبوونەوەکەدا راوێژیان کردووە لەسەر ئەو هەنگاوانەی دەکرێت بەهاوبەشی لەگەڵ تورکیا بینێن و گوتی،"هانی دیمەشق دەدەین کە لە دیالۆگدابن لەگەڵ کوردەکاندا. ئەمە هەم بۆ کۆمەڵگەی سووریا یەکریزی چنگ دەخات هاوکاتیش بەخێری وڵاتانی دراوسێ دەبێت".
ناوبراو ئاشکرای کرد کە لەکۆبوونەوەکەدا باسیان لە بڕیاری کشانەوەی ئیدارەی ئەمریکا کردووە و لەو بارەیەوە گوتی، "ئەگەر پلانی کشانەوەی ئەمریکا (لەسووریا) سەربگرێت ئەمە هەنگاوێکی ئەرێنی دەبێت. ئەم دۆخە تا بڵێی ئاڵۆزەی ناوچەکە دەگەیەنێت بە سەقامگیری. تورکیا و روسیا دەبێت لە دوای پێکدادانەکانی سووریاش هاریکاری یەک بن. لەم بارەیەوە بەرپرسانمان لە وەزیرەکان هەوڵی هاوبەشیان دەبێت، بەو چەشنە پەنابەران دەتوانن بەشێوەیەکی ئارام بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان".
-پرسی ناوچەی ئارام
پوتین ئاماژەی بەوەدا کە بوونی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا نایاساییەو هیچ بنەمایەکی یاسایی نێودەوڵەتی نییە و گوتی "نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەم بارەیەوە هیچ بڕیارێکی نییە. ئیدارەی دیمەشقیش لەم بارەیەوە هیچ بانگهێشتێکی نییە. بەڵام لەگەڵ لایەنی ئەمریکیدا لەبارەی بەرەنگاری تیرۆرەوە هاریکاریەکی باشمان بنیات نا، لەسەر سووریا. ئومێدەوارم ئەم کارکردنە بەردەوامی ههبێت. رێز له بهرژهوهندییهكانی دۆسته توركهكانمان دهگرین. بهتایبهتی لهبارهی دهستهبهركردنی ئاسایشهوه".
پوتین رایگەیاند کە "حکوومەتی عەرەبی سووریا و کۆماری تورکیا لە ساڵی ١٩٩٨ دا لێكتێگهیشتنێكیان واژوو کردووە و ئێستاش بەردەوامیی هەیە، بەشێکی بەرچاوی رێککەوتنە پەیوەستە بە بەرەنگاری تیرۆر. دڵنیام کە ئەم رێککەوتنە بنەمایەکە بۆ داخستنی زۆر بابەت، واتە تورکیا بەتایبەت لەبارەی ئاسایشی سنوورەکانی خۆیەوە لە باشوور، دەتوانێت چەند تایبەتمەندییەک دابخات. ئەم پرسانە ئەمڕۆ بە شێوەیەکی تەواو باسیان لێوە کرا".