Fahrettin İbrahim
24 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرۆکی ڤەنزوێلا نیكۆلاس مادورۆ رایگەیاند کە تەواوی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی لەگەڵ ئەمریکادا پچڕاندووە و داوای کرد لە ٧٢ سەعاتدا دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکان وڵاتەکەی بەجێ بهێڵن.
ئه‌و بڕیاره‌ی مادۆرۆ دوای ئه‌و راگه‌یاندراوه‌ی تره‌مپ هات كه سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی ڤەنزوێلا ژوان گوایدۆی وەک "سەرۆکی کاتیی"وڵاتەکەی ناساند.
مادۆرۆ دوای په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و خۆپیشاندانه‌كان له‌و وڵاته، قسه‌ی بۆ لایه‌نگرانی كرد و رایگه‌یاند كه هه‌موو په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا پچڕاندووه.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مریكا له هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كودتایهكه دژ به حكوومه‌تی شه‌رعی ڤەنزوێلا و بۆ هۆیه‌وه داوای کرد لە ٧٢ سەعاتدا دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکان وڵاتەکەی بەجێ بهێڵن.