ترەمپ: "بۆ چارەسەرکردنی دوژمنایەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لهگهڵ ئێران دیداری زۆر بەرهەمدارمان ئەنجام داوە"
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی ئهمریكا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد وڵاتەکەی لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لەگەڵ ئێران بۆ چارەسەرکردنی دوژمنایەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گفتوگۆ و دیداری زۆر بەرهەمداری ئەنجام داوە.
لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمهڵایهتی، ترهمپ ڕاگەیاندراوێکی لهو بارهیهوه بڵاوکردەوە.
سەرۆکی ئهمریكا ترەمپ ڕایگهیاند: "خۆشحاڵم به ڕاگهیاندنی ئهوهی کە ئەمریکا و ئێران لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەربارەی چارەسەری تەواو و بنبڕی دوژمنایەتییەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆی زۆر باش و بەرهەمداریان ئەنجام داوە. بە پشتبەستن بە کەش و ئاراستەی ئەم گفتوگۆیه قووڵ، ورد و بنیادنەرانە و، بەگوێرەی سەرکەوتنی ئەو کۆبوونەوە و گفتوگۆیانەی بەردەوامن، فەرمانم بە وەزارەتی جەنگ کردووە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی بۆ سهر وێستگەکانی وزە و ژێرخانی وزەی ئێران دوابخرێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
