Zehra Ulucak,Ali Cura,Muhammet Ali Kemal
28 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له په‌راوێزی لووتكه‌ی G20دا له شاری ئۆساكای ژاپۆن، كۆبوونه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه دۆناڵد تره‌مپ و ڤلادیمیر پوتین له په‌راوێزی لووتكه‌كه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه و تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان كردووه.
باس لهوهشكراوه هه‌ردوو سه‌رۆك هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندیی نێوان وڵاته‌كانیان، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی هه‌ردوولا و بۆ وڵاتانی جیهانیش سوودی ده‌بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها تاوتوێی دۆخی ئێران، سووریا، ڤێنیزوێلا و ئۆكراینا كراوه.
كۆشكی سپی هه‌روه‌ها تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی تره‌مپ و پوتین، رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی درێژه به دانوستانه‌كانیان له‌باره‌ی شێوازی كۆنترۆڵكردنی چه‌كه‌كانی سه‌ده‌ی ٢١ بده‌ن كه پێشتر تره‌مپ به پێویستی زانیبوو چین-یش به‌شداربێت تێیدا.
له راگهیهندراوێكیشدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی راگه‌یاندنی كۆشكی كرملینه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، رایگه‌یاندووه: "له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هێڵسینكی تا ئێستا، ماوه‌یه‌كی درێژه یه‌كترمان نه‌دیوه. درووسته، كارمه‌نده‌كانمان كاریان كردووه و ده‌رفه‌تێكی باشیان داوه‌ته ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی له هێڵسینكی بڕیارمان لێداوه. هه‌ر بۆیه‌ش سوپاسی هه‌ردوولا ده‌كه‌م".