Tayfun Salcı,Muhammet Ali Kemal
28 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2019
له‌نده‌ن- AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا تێرێزا مه‌ی، ئاشكرایكرد هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشی كیمیاویی دژی سیخوڕی دوولایه‌نه، سێرگی سكریپاڵ و كچه‌كه‌ی، یولیا، ببرێنه به‌رده‌م دادگا.
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، له په‌راوێزی لووتكه‌ی G20 له ئۆساكا، تێرێزا مه‌ی له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی بی بی سی، سه‌باره‌ت به ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه كه وڵاته‌كه‌ی پێی وایه دوو كه‌سی سه‌ربه ده‌زگای هه‌واڵگریی سه‌ربازیی رووسیان، رایگه‌یاند: "رووسیا رێگه به راده‌ستكردنی هاووڵاتییانی خۆی نادات به‌ڵام ئه‌ورووپا له‌باره‌ی ئه‌و دوو كه‌سه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ده‌ركردووه و هه‌ركاتێك پێ بخه‌نه ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببرێنه به‌رده‌م دادگا".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "پێویسته رووسیا كۆتایی به كرده‌وه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه ده‌بنه مایه‌ی تێكدانی سه‌قامگیریی، بهێنێت. ئه‌مه هێرشه سایبهرییهكانیش ده‌گرێته‌وه".
دواتر مه‌ی له‌گه‌ڵ پوتین كۆبوویه‌وه و ئه‌وه‌ی كه له‌كاتی ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ پوتیندا به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا بێ هیچ خه‌نده‌یه‌ك له‌سه‌ر رووخساری و به‌گوزارشتێكی زۆر جدیی ده‌رده‌كه‌وێت، بووه جێگه‌ی تێڕامان. له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك نه‌درا.