Emre Gürkan Abay,Muhammet Ali Kemal
28 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2019
مۆسكۆ- AA
گوته‌بێژی كرملین، دیمیتری پێسکۆڤ وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا له په‌راوێزی لووتكه‌ی G20 تاوتوێی دۆخی سووریایان كردووه، راشیگه‌یاند: "هه‌ردوو سه‌رۆك په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، دۆخی سووریا و ئیدلبیان تاوتوێكرد. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به توركیاش گفتوگۆیان كرد".
دیمیتری پێسکۆڤ سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ڤلادیمیر پوتین و دۆناڵد تره‌مپ له په‌راوێزی لووتكه‌ی G20دا له شاری ئۆساكا، روونكردنه‌وه‌ی دایه رۆژنامه‌وانان.
پێسکۆڤ باسی له‌وه‌كرد كه پوتین و تره‌مپ تاوتوێی پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان كردووه و رایگه‌یاند: "هه‌ردوو سه‌رۆك باسی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بازرگانییان كرد. دۆخی سووریا و ئیدلبیان تاوتوێكرد. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به توركیاش قسه‌یان كرد".
گوته‌بێژی كرملین تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به چین له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خراونه‌ته به‌ر باس و رایگه‌یاند: "ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بابه‌تی داماڵینی چه‌ك و پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به سه‌قامگیریی ستراتیژیی به تێر و ته‌سه‌لی باسكران".
دیمیتری پێسکۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد هه‌ردوو سه‌رۆك رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی نێوانیان به‌رده‌وام بن و گوتی: "ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه تاوتوێكراون، له‌نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و ئه‌مریكا و كاربه‌ده‌ستانی گه‌نجینه‌دا، درێژه‌یان ده‌بێت".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له په‌راوێزی لووتكه‌ی G20دا له شاری ئۆساكای ژاپۆن، كۆبوونه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه دۆناڵد تره‌مپ و ڤلادیمیر پوتین له په‌راوێزی لووتكه‌كه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه و تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان كردووه.
باس لهوهشكراوه هه‌ردوو سه‌رۆك هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندیی نێوان وڵاته‌كانیان، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی هه‌ردوولا و بۆ وڵاتانی جیهانیش سوودی ده‌بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها تاوتوێی دۆخی ئێران، سووریا، ڤێنیزوێلا و ئۆكراینا كراوه.
كۆشكی سپی هه‌روه‌ها تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی تره‌مپ و پوتین، رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی درێژه به دانوستانه‌كانیان له‌باره‌ی شێوازی كۆنترۆڵكردنی چه‌كه‌كانی سه‌ده‌ی ٢١ بده‌ن كه پێشتر تره‌مپ به پێویستی زانیبوو چین-یش به‌شداربێت تێیدا.
له راگهیهندراوێكیشدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی راگه‌یاندنی كۆشكی كرملینه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، رایگه‌یاندووه: "له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هێڵسینكی تا ئێستا، ماوه‌یه‌كی درێژه یه‌كترمان نه‌دیوه. درووسته، كارمه‌نده‌كانمان كاریان كردووه و ده‌رفه‌تێكی باشیان داوه‌ته ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی له هێڵسینكی بڕیارمان لێداوه. هه‌ر بۆیه‌ش سوپاسی هه‌ردوولا ده‌كه‌م".