Muhammet Nazım Taşçı,Ramal Abdullah Mahmood
28 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له په‌راوێزی لووتكه‌ی G-20دا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندستان نارێندرا مۆدی له ئۆساكا كۆبوونه‌وه.
میدیاكانی هیندستان رایانگه‌یاند له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و ته‌وه‌ری ته‌كنه‌لۆژی 5G، به‌رگری و بازگانییان كردووه.
راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هیندستان، ڤیجای گۆكهاله-یش دوای كۆبووه‌نه‌وه‌كه رایگه‌یاند وه‌زیرانی بازرگانی هه‌ردوو وڵات له‌م نزیكانه كۆده‌بنه‌وه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه بازرگانییه‌كانی نێوان هیندستان و ئه‌مریكا ده‌ده‌ن.