Hakan Çopur
25 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2019
واشنتۆن- AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له فرۆشتنی چه‌ك به ژماره‌یه‌ك وڵاتی هاوشێوه‌ی سعوودیه و ئیمارات، بڕیاریداوه ده‌سه‌ڵاتی دۆخی له‌ناكاو به‌كاربهێنێت كه رێگه‌ی پێده‌دات باز به‌سه‌ر ره‌زامه‌ندیی كۆنگرێسدا بدات.
له ژماره‌یه‌ك هه‌واڵدا كه زانیارییه‌كانی له سه‌رچاوه‌كانی نێو كۆنگرێسه‌وه وه‌رگیراون، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ، له نامه‌یه‌كدا بۆ كۆنگرێس زانیاریی سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته داوه.
به‌م پێیه‌ش دۆناڵد تره‌مپ له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی "دۆخی له‌ناكاو" چاوه‌ڕێی ره‌زامه‌ندیی ٢٢ گرێبەستی فرۆشی چه‌ك له كۆنگرێسه‌وه ناكات كه له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌نجامدراون و زۆرینه‌یان بۆ سعوودیه و ئیماراتن.
ئاماژه به‌وه‌ده‌كرێت بڕیاری بازدان به‌سه‌ر ره‌زامه‌ندیی كۆنگرێسدا له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه، ده‌ستبه‌جێ ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و به‌بێ چاودێریی و به‌دواداچوونی كۆنگرێس ٢٢ گرێبه‌ستی فرۆشتنی چه‌ك كه بایی هه‌شت ملیار دۆلاره، له زووترین كاتدا ته‌واوده‌كرێن.