Kasım İleri,Muhammet Ali Kemal
25 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2019
واشنتۆن- AA
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ركان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا، ئه‌دمیراڵ مایكاڵ گیڵده‌ی، ئاشكرایكرد ئه‌و پێكهاته سه‌ربازییه‌ی كه له دژی ئێران ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كرێت، بریتیین له فڕۆكه‌ی به فڕۆكه‌وان و بێفڕۆكه‌وان كه ئامانجیان چاودێرییكردنه، به‌تالیۆنێكی پاتریۆت كه له چوار مووشه‌كهه‌ڵگر پێكهاتوون، یه‌كه‌یه‌كی ئه‌ندازیاریی به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی رێكاره‌كانی به‌رگریی و كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی فڕۆكه‌هه‌ڵگر.
دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندیی نیشاندا له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی هه‌زار و ٥٠٠ سه‌ربازی دیكه بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌دمیراڵ مایكاڵ گیڵده‌ی و بریكاری راوێژكاری وه‌زاره‌تی به‌رگریی بۆ كاروباری ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كاتی ویڵبارگه‌ر، له پێنتاگۆن كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان سازكرد.
مایكاڵ گیڵده‌ی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه هێزه زیاده‌كه له‌سه‌ر داواكاریی فه‌رمانده‌ی هێزه ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا (CENTCOM)، جه‌نه‌راڵ كێنس مه‌كه‌نزی بووه و تا هه‌فته‌ی داهاتوو هێزه‌كان له‌و شوێنانه ده‌بن كه بۆی ره‌وانه ده‌كرێن.
راشیگه‌یاند: "ئه‌م هێزانه له دژی مووشه‌كه كروزه‌كانی ئێران، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و فڕۆكه‌ی جه‌نگیین به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌واڵگریی، له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه مووشه‌كییه‌كانی ئێران‌دا به‌تالیۆنێكی پاتریۆتن، یه‌كه‌یه‌كی ئه‌ندازیاریی به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی رێكاره‌كانی به‌رگریی و كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی فڕۆكه‌هه‌ڵگره به‌مه‌به‌ستی بوونی بژارده‌ی زۆرتر له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان. سه‌رجه‌م ئه‌مانه نزیكه‌ی هه‌زار و ٥٠٠ سه‌ربازن".
گیڵده‌ی تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ئه‌مریكا هه‌فته‌ی رابردوو مووشهكههڵگرێكی پاتریۆتی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه و ماوه‌ی كاری به‌تالیۆنێكی پاتریۆتیشی درێژكردووه‌ته‌وه كه له چوار مووشه‌كهه‌ڵگری پاتریۆت پێكهاتوون و ماوه‌ی كاركردنیان له ناوچه‌كه كۆتاییهاتبوو.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی بۆ ناوچه‌كه ره‌وانه ده‌كرێن، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ركان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "٦٠٠ له‌مانه خۆیان سه‌ربه به‌تالیۆنی پاتریۆتهكانن له ناوچه‌كه كه ماوه‌ی ئه‌ركیان درێژكراوه‌ته‌وه. هه‌ربۆیه‌ش ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه ره‌وانه ده‌كرێن، له‌خوار هه‌زار سه‌ربازه‌وه‌یه".
ئه‌دمیراڵ مایكاڵ گیڵده‌ی تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێرشه‌كانی سه‌ر تانكه‌ره‌كانی سووته‌مه‌نی له كه‌نداو و په‌لاماردانی هێڵی نه‌وت له سعوودیه، له‌لایه‌ن خودی سوپای پاسدارانه‌وه ئه‌نجامدراون و هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووش كه له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ئه‌نجامدرا، گرووپه‌كانی پشتیوانییكراو له‌لایه‌ن ئێران ئه‌نجامیانداوه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا ئه‌مه قۆناغی یه‌كه‌می ره‌وانه‌كردنی سه‌ربازه و درێژه‌ی ده‌بێت یان نا، راوێژكاری وه‌زاره‌تی به‌رگریی بۆ كاروباری ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كاتی ویڵبارگه‌ر رایگه‌یاند: "ره‌وانه‌كردنی ئه‌م هێزه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دیاریكراودا ئه‌نجامده‌درێت. ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه دیاریكراوه و تواناكانیان، پێمانوایه پێویستن بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی كه هه‌یه. به دڵنیاییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له به‌دواداچوون بۆ هه‌ڕه‌شه‌كان و پێداویستیی هێزه‌كانمان. ئه‌گه‌ر هات و هێزی زیاده پێویست بێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ئه‌وان، ئه‌وا ئه‌و كاته هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كه‌ین".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه هێزه‌كان له چ شوێنێك جێگیرده‌كرێن، كاتی ویڵبارگه‌ر هیچ زانیاریی نه‌دا و ته‌نها رایگه‌یاند: "ئه‌م سه‌ربازانه ره‌وانه‌ی سووریا و عێراق ناكرێن".
ئه‌مریكا به كۆی گشتیی ٧٠ هه‌زار سه‌ربازی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه.