Zana Natık Kerem
25 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2019
ژاپۆن ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە سەردانێکی چوار رۆژە گەیشتە شاری تۆکیۆ پایتەختی ژاپۆن.
ئاژانسی ھەواڵیی ئەسۆشەیتتد پرێس بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە فڕۆکە تایبەتییەکەی دۆناڵد ترەمپ لە فڕۆکەخانەی شاری تۆکیۆ نیشتووەتەوە.
ئەوەش زاندراوە دۆناڵد ترەمپ لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ تۆکیۆ کە مێلانیا-ی ھاوسەری یاورەری دەکات چاوی بە ژمارەیەک گەورە بەرپرسی ژاپۆن دەکەوێت لە نێویاندا ئیمپراتۆری نوێ، ناروھیتۆ.
دۆناڵد ترەمپ بەر لە گەیشتنی بۆ ژاپۆن لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندبوو کە لە سەردانەکەی بۆ تۆکیۆ چەند رۆژەڤێکی گرنگ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابی تاوتوێ دەکات لەوانە بازرگانی و سەربازیی.
ھاوکات میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە کە گەورە بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، لە چوارچێوەی سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ژاپۆن، چەند رێککەوتنێکی گرنگ لەنێوان ھەردوو وڵاتدا واژوو دەکرێن.
بەپێی میدیاکانی ئەمریکا و ژاپۆن، سبەی یەکشەممە دۆناڵد ترەمپ و شینزۆ ئابی پێکەوە یاری گۆڵف دەکەن و دواتر بەردەوامی دەدەن بە تاوتوێکردنی تەوەرەکانی پەیوەندیدار بە پەیوەندیییەکانی ھەردوو وڵات.