Gülbin Yıldırım,Ramal Abdullah Mahmood
19 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2018
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی باجی گومرک نه‌خاته سه‌ر ئۆتۆمبێله به‌رهه‌مهاتووه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رازی بووه به دانوستانی بازرگانی و رایگه‌یاند: "راستییه‌كه‌ی (سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا، جان كلود یونكه‌ر) ئه‌وه‌نده به خێرایی له ئه‌ورووپاوه هاته ئۆفیسه‌كه‌م نه‌مده‌زانی فڕۆكه‌ی هێنده خێرای هه‌یە".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ و سه‌ركۆماری پۆڵه‌ندا، ئه‌ندریه دودا له كۆشكی سپی، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا.
له وه‌ڵامی پرسیارێك له‌باره‌ی سیاسه‌تی بازرگانی، تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆشایی بازرگانی لیستی ئه‌و كاڵا و كه‌لوپه‌له هاوردهكراوانهی گومرکیان خراوه‌ته سه‌ر كاتی ده‌وێت و به‌بیری هێنایه‌وه كه رێوشوێنه‌كانیان به‌رامبه‌ر چین ماوه‌یه‌كی كه‌مه ده‌ستیان پێكردووه. تره‌مپ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش وه‌ك چین ئه‌مریكای بۆ مه‌به‌ستی خراپ به‌كارهێناوه و گوتی: "ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كه و كاتی ده‌وێت. یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ ئێمه قسه‌ی نه‌ده‌كرد. له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئۆباما (پێكه‌وه) قسه‌یان نه‌ده‌كرد".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رنجی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دیسانه‌وه سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا، جان كلود یونكه‌ر داواكاری ئه‌مریكای ره‌تكردۆته‌وه بۆ دانوستانكردن له‌باره‌ی بازرگانی و گوتی: "یونكه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی ره‌تكرده‌وه. ته‌نانه‌ت دوای سێ جار داواكردن ئه‌وه‌ی نه‌ویست. منیش گوتم 'باشە، ئیدی ناچار نین دانوستان بكه‌ین. ئه‌و ملیۆنەها ئۆتۆمبێلانه‌ی ئێوه بۆ ئه‌مریكا هه‌نارده‌ی ده‌كه‌ن باجیان ده‌خه‌ینه سه‌ر'. راستییه‌كه‌ی (سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا، جان كلود یونكه‌ر) ئه‌وه‌نده به خێرایی له ئه‌ورووپاوه هاته ئۆفیسه‌كه‌م نه‌مده‌زانی فڕۆكه‌ی هێنده خێرای هه‌یە".