Besar Ademi,Furkan Abdula,Muhammet Ali Kemal
19 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2018
سکۆپیا - AA
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، هایکۆ ماس کە بە سەردانێک لە مەقدۆنیایە، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، نیکۆلا دیمیترۆڤ کۆبوویەوە.
هایکۆ ماس لە روونکردنەوەیەکدا لە میانی سەردانەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد کێشەی ٢٥ ساڵەی نێوان یۆنان و مەقدۆنیادا ببووە رێگر لە نێوانیاندا، بەڵام لە رێگەی ئەو رێککەوتنەی هەردوولا پێی گەیشتن، توانییان هەنگاوێکی مێژوویی لەوبارەیەوە بنێن.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جەختی لەوەشکردەوە لەو ریفراندۆمەی کە رۆژی ٣٠ی ئەیلوول لە مەقدۆنیا بەڕێوەدەچێت، هاووڵاتییان مافی دیموکراسیی خۆیان بە جێ دەگەیەنن و گوتی: "لەئێستادا بڕیارەکە لە دەست هاووڵاتییانی ئەم وڵاتەدایە. ئەمە دەرفەتێکی یاساییە و هیوادارم کە سوودی لێ وەربگرن".
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی مەقدۆنیا، نیکۆلا دیمیترۆڤ ئاماژەی بەوەکرد لە ساڵی ١٩٩٣ەوە ئەندامێتیی لە ناتۆدا ئامانجی ستراتیجیی ئەوانە و ئەمڕۆ لەسەدا ٧٠ی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی پشتیوانیی لەو ئامانجە دەکەن.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بابەتی دەستوەردانی رووسیا، نیکۆلا دیمیترۆڤ گوتی: "ئەوە پەیامێکە سەبارەت بەوەی مەقدۆنیا لە چوارچێوەی ئەم سنوورانەدا دەمێنێتەوە. من خۆم ناگرمەوە لەوەی دیپلۆماتە رووسەکان بەوە قایل بکەم کە ئەمە راستییەکەیە و بڕیاری ئێمەیە".