جيهان

بەرپرسێکی ڕووسیا: "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامن"

سەرۆکی سندوقی وەبەرھێنانی ڕاستەوخۆی ڕووسیا، کیریل دیمیتریێڤ ڕایگەیاند کە سەرەڕای ھەوڵەکان بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا، بەڵام پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات، بەردەوامن.

Emre Gürkan Abay, Muhammed Kılıç  | 14.07.2025 - نوێکردنەوە : 14.07.2025
بەرپرسێکی ڕووسیا: "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامن"

Moskova

مۆسکۆ ــ AA

سەرۆکی سندوقی وەبەرھێنانی ڕاستەوخۆی ڕووسیا، کیریل دیمیتریێڤ ڕایگەیاند کە سەرەڕای ھەوڵەکان بۆ تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا، بەڵام پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات، بەردەوامن.

کیریل دیمیتریێڤ لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و ئەمریکا، بەردەوامن.

ھەروەھا سەرۆکی سندوقی وەبەرھێنانی ڕاستەوخۆی ڕووسیا ڕەخنەی لە سیاسیەتەکانی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، جۆ بایدن لە بەرامبەر ڕووسیا گرتووە.

جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ڕێزگرتن لە یەکتر و ھاریکاریی ھاوبەش لە بواری ئابوورییدا، بنەمای ئاسایشی و ئاشتیین لە جیھاندا.

ڕاشیگەیاندووە: "گفتوگۆی بنیاتنەرانە لەنێوان ڕووسیا و ئەمریکا بەردەوام دەبێت سەرەڕای ئەو ھەوڵانەی کە بۆ تێکدانی گفتوگۆ و پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولات خراونەتەگەڕ".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın