04 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2020
لەندەن - AA
له به‌ریتانیا له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٧٠٨ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان له‌و وڵاته بۆ چوار هه‌زار و ٣١٣ به‌رزبووه‌ته‌وه.
بەگوێرەى راگه‌یه‌نراوێكی وەزارەتى تەندروستیى بەريتانيا، بە گيانلەدەستدانى ٧٠٨ كەس تاكو ئێستا بەرزترين گيانلەدەستدانى رۆژانە تۆماركراوە، سێ هەزار و ٧٣٥ تووشبوو بە (COVID-19) زياديكردووە و گەيشتووەتە ٤١ هەزار و ٣١٣ تووشبوو.
لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا نۆ هەزار و ٣١٦ پشكنينى (COVID-19) ئه‌نجامدراون و كۆى گشتیى پشكنين بۆ ١٨٣ هەزار و ١٩٠ هه‌ڵكشاوه.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت پێش ئەوەى كاريگەرى بڕيارەكانى نيوە كەرەنتينكردن و رێكارەكانى رێگرتن لە ڤايرۆسەكە لە بەريتانيا دەربكەوێت، لە ماوەى چەند هەفتەى داهاتوو ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون روو لە هەڵكشان بكات.