Ruslan Rehimov
14 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2020
باكو - AA
سوپای ئه‌رمینیا بۆردومانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی مه‌ده‌نیی ئازه‌ربایجان-ی كرد.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سوپای ئه‌رمینیا كاته‌كانی نیوه‌ڕۆی دوێنێ به تۆپی هاوه‌نی ١٢٠ ملم و تۆپهاوێژی D-30 بۆردومانی گونده‌كانی ئاغدام و دۆندار كوشچو-ی كردووه له سنووری پارێزگای تۆوز.
هێرشه‌كه زیانی گیانیی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام چه‌ند خانوویه‌ك زیانی ماددیان به‌ركه‌وتووه.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا باسی له‌وه كرد كه ئه‌رمینیا به بۆردومانكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی مه‌ده‌نیی جارێكی دیكه رووی شه‌ڕه‌نگێزی و تیرۆریستیی خۆی نیشاندایه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، ئه‌رمینیا كه بۆردومانی خەڵکی مه‌ده‌نیی كردووه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌موو بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تیی پێشێلكردووه و هاتووه ''حكوومه‌تی ئه‌رمینیا با بیر له‌وه نه‌كاته‌وه كرده‌كانی بێ سزا ده‌مێننه‌وه. وه‌ك هه‌موو دۆخه‌كانی داگیركاری، داگیركاری خاكی ئازه‌ربایجان-یش كاتییه و ئه‌رمینیا باجی هه‌موو كرده نایاساییه‌كانی ده‌دات''.
پێرێ سوپای ئه‌رمینیا له ناوچه‌ی تۆوز تۆپبارانی پێگه‌كانی ئازه‌ربایجان-ی كرد و هه‌وڵی هێرشكردنی دا، به‌ڵام كاتێک سوپای ئازه‌ربایجان بهرپهرچیدایهوه زیانی گیانیی لێكهوتهوه و پاشه‌كشه‌ی كرد.
له پێكدادانەکەدا چوار سه‌ربازی ئازه‌ربایجان گیانیان له‌ده‌ستدا كه یه‌كێكیان پله‌ی ملازمی یه‌ك بوو، چواری دیكه‌یش برینداربوون.
سوپای ئازه‌ربایجان-یش پێگه، وێستگه‌ی راداری سه‌ربازیی، كۆگای ئۆتۆمبێل، تانك و زرێپۆشه‌كانی سوپای ئه‌رمینیای بۆردومان كرد.