Dmitri Chirciu
14 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2020
مۆسكۆ - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ ره‌وشی لیبیا، سووریا و ئه‌فغانستان-ی تاوتوێ كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی لاڤرۆڤ و پۆمپیۆ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند ''بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا سه‌باره‌ت به سه‌قامگیری ستراتیجیی په‌یوه‌ست به‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له بابه‌ته‌كانی سه‌ربازیی و سیاسیی له‌نێوان گرووپه‌كانی كاری رووسیا-ئه‌مریكادا ئه‌نجام ده‌درێن''.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، باس له كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان كراوه و هه‌ردوو وه‌زیر تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی لیبیا، سووریا و ئه‌فغانستان-یان كردووه.