14 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2020
جنێڤ - AA
بهڕێوهبهری گشتيى رێكخراوى تەندروستيى جيهانى، دكتۆر تێدرۆس ئادناهۆم گيبريسيوس، ئاشكرایكرد، حاڵەتەكانى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ لە چەند وڵاتێكدا بە شێوەيەكى ترسناك لە هەڵكشاندايە و رایگهیاند: "ئەگەر راشكاو بين زۆر لە وڵاتەكان بە ئاڕاستەيەكى هەڵەدا دهچن. مهترسیی ڤايرۆسەكه وەك دوژمنی ژمارە يەكى خەڵك درێژهی ههیه. ئەگەر بنەما سەرەكييەكان بەدواداچوونى بۆ نەكرێت، ئەم پەتايە تا دێت خراپتر دەبێت، لە خراپ خراپتر دەبێت".
تێدرۆس ئادناهۆم گيبريسيوس لە ناوەندى رێكخراوى تەندروستيى جيهانى لە جنێڤ لە رێگەى ڤيديۆكۆنفڕانسەوە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانیى رێكخست و ئاشكرایكرد، لە سەرانسەرى جيهان ٢٣٠ هەزار حاڵەتى نوێى تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و ئاماژهی بهوهشكرد سەدا ٨٠ى ئەم ژمارەيە لە ١٠ وڵات تۆماركراوە.
گيبريسيوس ئاماژەى بەوەكرد، مەترسى گەورەيان هەيە لە بارەى ڤايرۆسەكەوە و تیشكی خستهسهر ئهوهش كه سەرجەم وڵاتان لە ژێر مەترسيدان و بە يەكسانى كاری تێكردوون. راشیگهیاند: "ئەگەر راشكاو بين زۆر لە وڵاتەكان بە ئاڕاستەيەكى هەڵەدا دهچن. مهترسیی ڤايرۆسەكه وەك دوژمنی ژمارە يەكى خەڵك درێژهی ههیه. ئەگەر بنەما سەرەكييەكان بەدواداچوونى بۆ نەكرێت، ئەم پەتايە تا دێت خراپتر دەبێت، لە خراپ خراپتر دەبێت".
بهڕێوهبهری گشتيى رێكخراوى تەندروستيى جيهانى جارێكی دیكه هۆشداریی دا و رایگهیاند: "دەمەوێت راستگۆبم لەگەڵتان؛ له داهاتوويەكى پێشبينيكراودا گەڕانەوە بۆ 'ئاساييبوونەوەى كۆن' روونادات. بەڵام نەخشەرێگايەك هەيە بۆ بەردەواميدان بە ژيان لە رێگەى كۆنترۆڵكردنى پەتاكەوە".
سەبارەت بە نەخشەرێگاكەش گيبريسيوس تیشكی خستهسهر ئهوهی، دەسەڵاتى بەهێز هەيە بۆ جێبەجێكردنى ستراتیژێكی گشتگير بۆ كەمكردنەوەى ژمارەى گيانلەدەستدان، هێواشكردنەوەى خێرایی بڵاوبوونەوەى ڤايرۆسەكە، پابەندبوونى تاكەكان بە رێنمايیەكانى خۆپاراستن.