Mohammed Baqi Hussein
01 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2017
واشنتۆن - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌و بڕیاره‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ڕێكخستنه‌وه‌ی ڤیزه‌ی ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتییانی حه‌وت وڵاته‌كه واژووی بكات، عێراق ناگرێته‌وه.
چوار به‌رپرسی ئه‌مریكی كه ناوه‌كانیان ئاشكرا نه‌كراوه، له لێدوانێكیاندا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی Associated Press رایانگه‌یاندووه، بڕیاره تازه‌كه‌ی تره‌مپ له‌باره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی ڤیزه بۆ هاووڵاتییانی حه‌وت وڵاته‌كه عێراق ناگرێته‌وه و ته‌نها وڵاتانی،"ئێران، لیبیا، سودان، سووریا و یه‌مه‌ن" ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسانه رایانگه‌یاندووه كه وه‌زاره‌تی به‌رگریی و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بانگه‌وازیان له كۆشكی سپی كردووه به‌بڕیاره‌كه‌دا بچنه‌وه له‌باره‌ی رێكخستنی ڤیزه بۆ هاووڵاتییانی عێراق.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، جیاواز له بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی پڕۆگرامی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران بۆ ماوه‌ی چوار مانگ كه پێشتر ده‌ركرابوو، بڕیاره بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه پڕۆگرامه‌كه ههڵبپهسێردرێت و په‌نابه‌رانی سووری و وڵاتانی دیكه هه‌مان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت تا بڕیارێكی دیكه له‌وباره‌وه ده‌رده‌كرێت.
چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ئه‌و به‌نده‌ی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ له رێكخستنه تازه‌كه‌دا لابدرێت كه ده‌ڵێت پێشینه ده‌درێت به‌په‌نابه‌رانی كریستیان.
رۆژنامه‌ی Wall Street Journal پشتبه‌ستن به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو، رێكخستنی ڤیزه ته‌نها ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه له‌ومه‌ودوا داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.