Mohammed Baqi Hussein,Rewa Mahmut Hasan
01 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2017
واشنتۆن - AA
له یه‌كه‌م وتاریدا له كۆنگرێس دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختی له هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا كرده‌وه له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه‌وه و گوتی: "بۆ پاككردنه‌وه‌ی سه‌ر زه‌وی له‌م دوژمنه ناپاكانه، له‌گه‌ڵ هه‌موو هاوپه‌یماناندا كارده‌كه‌ین به‌دۆستانی جیهانی ئیسلامیشه‌وه".
له‌میانی وتاره‌كه‌یدا بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیران و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، تره‌مپ زیاتر باسی له هه‌نگاوه ئابوورییه‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی كرد. هه‌روه‌ها ناوبراو به‌ڵێنه‌كانی له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و كۆچی نایاساییه‌وه دووپاتكرده‌وه و جه‌ختیكرده‌وه کە ده‌یه‌وێت یه‌كێتی له وڵاته‌كه‌یدا ده‌سته‌به‌ربكات.
له‌كاتی چوونه‌ژووره‌وه‌یدا بۆ ناو كۆنگرێس له‌لایه‌ن كۆمارییەكانهوه به‌چه‌پڵه پێشوازی له تره‌مپ كرا و له‌كاتی وتاره‌كه‌شیدا جار جاره به‌چه‌پڵه ستایشیان ده‌كرد. وتاره‌كه‌ی تره‌مپ نزیكه‌ی یەک كاتژمێری خایاند و تێیدا رایگه‌یاند، له‌و رۆژه‌وه‌ی هاتووه‌ته ده‌سه‌ڵات، له‌بواری ئابووریدا چه‌ندین هه‌نگاوی ناوه.
هه‌روه‌ها ناوبراو له‌باره‌ی پاراستنی ئاسایشی ئه‌مریكاوه رایگه‌یاند، رێوشوێنی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر و به‌نموونه هێنانه‌وه له‌سه‌ر په‌لاماره تیرۆرستییه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر سووربوونیان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه‌وه.
وەک ئاماژەیەکیش بۆ رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ترەمپ گوتی: "بۆ پاککردنەوەی زەوی لەو دوژمنەمان، لەگەڵ دۆستانمان لە جیهانی ئیسلامی و هاوپەیمانان و تەواوی هاوبەشەکانمان کار دەکەین" .
لەبەشێکی تری گوتەکانیدا ترەمپ باسی لە پێشنیازە جددیەکان کرد لەبارەی خەرجی بەرگری و لەوبارەیەوە گوتی: "وەک بەڵێنم داوە، وەزارەتی بەرگریم راسپاردووە تاکو پلانێکی تۆکمە ئامادە بکەن بۆ لەناوبردنی داعش کە منداڵان و کوڕ و ژن لەهەر دینێک بێت لە موسوڵمان و مەسیحی دەیانکوژن".
ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا کە لە بوودجەی پنتاگۆندا هەوڵی جددی دەدرێت بۆ زیادکردنی بووجەکەیان و گوتی: "زۆرترین بوودجە لە مێژووی ئەمریکادا ئامادە دەکەین کە لەسایەیدا سوپا سەرلەنوێ بنیات دەنێینەوە و دەینێرینە کۆنگرێس بۆ دەنگدان".
لە بەشێکی تری گوتەکانیدا ترەمپ ئاماژەی بەئێران کرد و گوتی: "سزای تازەم سەپاندووە بەسەر ئەو کەس و دەزگایانەی پشتگیری لە پرۆگرامی مووشەکی ئێران دەکەن، هاوکات هاوپەیمانی نەبڕاوەمان لەگەڵ ئیسرائیل جارێکی تر واژوو کردۆتەوە".