Zana Natık Kerem
01 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2017
كابول - AA
بەرپرسانی ئەفغانستان رایانگەیاند كە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك فێرگەی سەربازی و باڵەخانەی هەواڵگریی لە ناوچەی شەشەمی كابول، تەقییەوە.
بەگوتەی ئەو بەرپرسانە بەهۆی تەقینەوەكەوە، ٣٥ كەس بریندار بوون و هەروەها شایەتحاڵان ئاماژە بەوە دەدەن، دوای تەقینەوەكە پێكدادان لەنێوان پەلاماردەرەكان و پۆلیسدا روویداوە.
گوتەبێژی تاڵیبان، زەبیحوڵڵا موجاهید بەرپرسیارەتی بزووتنەوەکەیان لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە راگەیاند و بانگەشەی ئەوەی كرد تەقینەوەكە لە باڵەخانەی هەواڵگریدا روویداوە.