İdris Sülün
18 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2022
کوالالامپور-AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٧ پلە لەسەر پێوەری رێختەر بەشی ناوەڕاستی ئیندۆنێزیای هەژاند.
ئاژانسی کەشناسی، ئاووهەوا و جیۆفیزیکی ئیندۆنێزیا رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک کە گوڕەکەی ٥،٧ پلە بووە ویلایەتی سولاوێسی باکووری هەژاندووە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، چەقی بوومەلەرزەکە ٤٧ کیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی ناوچەی باشووری بۆلانگ مۆنگۆندۆو دوور بووە و لە قوڵایی ١٥٥ کیلۆمەتر روویداوە و ئەگەری روودانی تسونامی کەم بووە.