بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،١ پلە بە پێوەری ڕێختەر دەریای ئیجەی هەژاند

Ankara
ئەنقەرە - AA
کاتژمێر ٠٠:٢٧ خولەک، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،١ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە دەریای ئیجە ڕوویدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاودا (AFAD)دا بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،١ پلە بە پێوەری ڕێختەر کە چەقەکەی دەریای ئیجە بووە تۆمارکراوە.
ئاماژە بەوە کرا کە بوومەلەرزەکە لە دووری ١٨٣،٠٧ کیلۆمەتر لە قەزای چەشمە لە پارێزگای ئیزمیر و لە قووڵایی حەوت کیلۆمەتر ڕوویداوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن