Betül Yürük
03 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2021
نیویۆرك – AA
له ئاكامی باران بارینی به‌خوڕ و لافاو كه هۆكاره‌كه‌ی بۆ باهۆزی ئایدا ده‌گه‌ڕێته‌وه، له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا به‌لایكه‌م ٤٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
دوای ئه‌وه‌ی باهۆزی ئایدا ویلایه‌تی لۆوزینیای له باشووری ئه‌مریكا گرته‌و دواتر كاریگه‌ری كرده سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا و بووه هۆی بارانبارینی به خوڕ له هه‌ریه‌ك له ویلایه‌ته‌كانی نیویۆرك، نیوجێرسی، په‌نسیلڤانیا، ماریلاند و كۆنێتیكت.
به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه ١٣ كه‌س له نیویۆرك، ٢٣ كه‌س له نیوجێرسی، نۆ كه‌سی دیكه‌یش له په‌نسیلڤانیا، ماریلاند و كۆنێتیكت گیانیان له‌ده‌ست داوه.
فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی نیوجێرسی، فێڵ مورفی رایگه‌یاند زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و ویلایه‌ته گیانیان له‌ده‌ست داوه له‌نێو ئۆتۆمبێلدا گیریان خواردووه.
له كاتێكدا كاره‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن له‌و ویلایه‌تانه به‌رده‌وامن مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه زیاتر ببێت.