Dildar Baykan Atalay
03 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2021
واشنتۆن - AA
جێگری سەرۆکی ئەمریکا، کامالا هاریس پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەریەک لە شازادەی جێنشینی بەحرێن، سەلمان بن حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە و شازادەی جێنشینی کوێت، مەشعەل ئەحمەد ئەلجابر ئەلسوباح ئەنجامدا.
بە پێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی کۆشکی سپی، هاریس بە جیا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ شازادەکانی جێنشینی بەحرێن و کوێت ئەنجامداوە.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیانەدا، هاریس سوپاسی شازادەکانی کردووە بۆ ئەو رۆڵەی لە ئەفغانستان لە ئەستۆیان گرتووە و، جەختی لەسەر بەردەوامی هاوپەیمانێتیی نزیکی وڵاتەکانیان کردووەتەوە.