Kasım İleri
03 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2021
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، جۆنن کیربی، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا سوپای ئەمریکا هاوکاری ئەو هێزە خۆجێییانە دەکات کە لە ویلایەتی پەنجشیر بەرهەڵستی دەسەڵاتی تاڵیبان دەکەن یان نا؟ رایگەیاند: ''ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەمریکا لە ئەفغانستان کۆتایی هاتووە''.
کیربی لە کۆنگرەی ریژنامەوانیی رۆژانەیدا، باسی لە کشانەوە لە ئەفغانستان کرد و، رایگەیاند: ''خوێن و سامانمان خەرج کرد بۆ ئەوەی ئەفغانستان دووبارە نەبێتەوە بە بەندەرێکی ئارام (بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان) و لەو قۆناغەشدا هاوکاربووین تا هێزەکانی ئەفغانستان دەسەڵات و توانایان لە گۆڕەپانەکەدا هەبێت، بەڵام بە روونی کەس پێشبینی ئەوەی نەکرد ئەوان نەتوانن بجەنگن''.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا پشتیوانی گرووپەکانی پەنجشیر دەکەن دژ بە تاڵیبان لە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان تاڵیبان و گرووپە خۆجێییەکاندا؟ کیربی رایگەیاند: ''ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەمریکا لە ئەفغانستان کۆتایی هاتووە''.
کیربی بەو وەڵامە ئاماژەی بەوە دا کە دەستوەرنادەنە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەو ناوچەیەوە.