Hasan Esen,Muhammet Ali Kemal
08 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2019
له‌نده‌ن - AA
به‌ریتانیا بڕیاریدا پارێزگاریی دیپلۆماتیی بۆ هاووڵاتیی وڵاته‌كه‌ی، نازه‌نین زاغری راتكلیف، ده‌سته‌به‌ربكات كه له ئێران سزای زیندانییكردنی بۆ ماوه‌ی ٥ ساڵ به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه ئه‌وه‌ش به‌هۆی دهستڕانهگهیهشتنی ناوبراو به چاره‌سه‌ری پزیشكیی پێویست.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، جێرێمی هه‌نت له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "ئه‌مڕۆ بڕیارمدا به‌ریتانیا هه‌نگاوێكی زۆر نائاسایی بگرێته‌به‌ر و رێكاریی پارێزگاریی دیپلۆماتیی بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
جێرێمی هه‌نت تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌وان گرتوویانه‌ته‌به‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه ئێران دان به به‌رپرسیارێتییه‌كانی كه له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا له‌باره‌ی نازه‌نین زاغری راتكلیف نانێت و كێشه‌كه‌ی كردووه‌ته بابه‌تێك كه ببێته كێشه‌ی نێوان دوو وڵات. جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه بڕیاره‌كه‌ی ئاسان نه‌داوه به‌ڵام ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ش كه له‌گه‌ڵ هاووڵاتیی به‌ریتانی راتكلیفدا ده‌كرێت "جێگه‌ی قبووڵكردن نییه".
هه‌نت باسی له‌وه‌كردووه كه راتكلیف كێشه‌ی ته‌ندروستی هه‌یه و رایگه‌یاندووه "سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و دڵنیاكردنهوانهی دران، ته‌نانه‌ت نه‌مانتوانی ئه‌و چاره‌سه‌ره پزیشكییه‌ی كه پێویستییه‌تی بۆی دابین بكه‌ین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه بڕیاره‌كه‌یان په‌یامی ئه‌وه ده‌داته ئێران كه "هه‌ڵوێسته‌كه‌ی به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵه‌یه" و به‌مانای ئه‌وه دێت كه "هه‌نگاوێكی گرنگی دیپلۆماتییه" به‌ڵام "هاوكات گۆچانێكی سیحریی نییه كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌نجامی هه‌بێت" و داوایكرد هاووڵاتییه به‌ریتانییه‌كه ئازادبكرێت.