Ahmed al-Masri,Gülşen Topçu,Muhammet Ali Kemal
06 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2018
مه‌نامه - AA
به‌ریتانیا یه‌كه‌م بنكه‌ی سه‌ربازیی ده‌ریایی هه‌میشه‌یی وڵاته‌كه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له به‌حرێن كرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی به‌حرێن، له كردنه‌وه‌ی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌دا له به‌نده‌ری سه‌لمان له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، شازاده‌ی جێنشینی به‌حرێن، سه‌لمان بن حه‌مه‌د ئه‌لخه‌لیفه و شازاده‌ی یۆرك، ئه‌ندرو، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له كاربه‌ده‌ستانی هه‌ردوو وڵات به‌شدارییان كردووه.
له گوتارێكیشدا كه له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌كه‌دا پێشكه‌شیكردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كردنه‌وه‌ی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه ده‌ریاییه به مانای ئه‌وه دێت كه به‌حرێن "پشتیوانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، له ئاشتی له جیهاندا و پارێزگارییكردن له رێگه ئاوییه‌كان و بازرگانیی جیهانیی ده‌كات" و رۆڵێكی گرنگ له‌وباریه‌وه ده‌بینێت.
لای خۆشییه‌وه شازاده‌ی یۆرك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه بنكه‌كه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات ده‌كات.
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حرێن، خالید بن ئه‌حمه‌د ئه‌لخه‌لیفه ئاشكرایكردووه بنكه ده‌ریاییه‌كه یه‌كه‌م بنكه‌ی ده‌ریایی سه‌ربازیی هه‌میشه‌یی به‌ریتانیایه له ساڵ ١٩٧١ه‌وه تا ئێستا له ناوچه‌كه درووست كرابێت.