Şerife Çetin,Ramal Abdullah Mahmood
10 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2018
بڕۆكسڵ – AA
لووتكه‌ی ناتۆ كه له ١١-١٢ی تهمووز له بڕۆكسل پایتەختی بەلجیکا به‌ڕێوه ده‌چێت به نمایشی ئاسمانی ٢٠ هێلیكۆپته‌ری سه‌ربازی ده‌ست پێده‌كات كه هێلیكۆپته‌ری سه‌ربازیی توركیایشیان له‌ناودا ده‌بن.
سبه‌ی نیوه‌ڕۆ هێلیكۆپته‌ره سه‌ربازییه‌كانی ١٣ وڵاتی ئه‌ندام له ناتۆ به‌هۆی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی ٢٩ وڵاتی ئه‌ندام کە به‌مه‌به‌ستی بڕیاردانی گرنگ له‌باره‌ی داهاتووی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یانه‌وه له بڕۆكسڵ بەڕێوەدەچێت، نمایشی ئاسمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له نمایشه‌كه‌دا ٢٠ هێلیكۆپته‌ر به‌شداری ده‌كه‌ن كه دووانیان هێلیكۆپته‌ری توركی جۆری T129 Atakن هێلیكۆپته‌ره‌كانی دیكه‌یش هی وڵاتانی ئه‌مریكا، بهلیجكا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، دانیمارك، سلۆڤانیا، هه‌نگاریا، ئیتاڵیا، پۆڵه‌ندا، رۆمانیا و چیكن.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.