Mücahit Aydemir
14 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2022
قودس – AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کە بە سەردانێکی فەرمی لە ئیسرائیلە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵایە، یایر لاپید کۆبووەوە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە بایدن و لاپید لە هۆتێلێک لە قودسی رۆژئاوا کۆبوونەتەوە.
بەپێی بەرنامەی سەردانەکەی بایدن چاوەڕێ دەکرێت دوای کۆبوونەوەی پەیوەندار بە کەشوهەوا و کۆبوونەوەی دووقۆڵی، کۆنگرەی رۆژنامەوانی بۆ بایدن رێک بخرێت.
سەرۆکی ئەمریکا لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیل جگە لە لاپید ئەمڕۆ لەگەڵ سەرکۆماری ئەو وڵاتە، ئیسحاق هێرزۆگ'یش کۆ دەبێتەوە و میداڵی شانازی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسرائیلی پێ دەبەخشرێت و لەگەڵ سەرۆکی گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە، بێنیامین ناتانیاهۆ'ش کۆ دەبێتەوە.